لەیلا ئەحمەد: پشت بە بەهرەی خۆم دەبەستم نەك جوانی
لەم بارەوە لەیلا گوتی: «هیچ گرێبەستێكی لەو شێوەیەم بۆ نەهاتووە، لە بەریتانیا چاوم بە دەرهێنەرێكی فەرەنسی كەوت و لە ئێستادا بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێكی كورت گفتوگۆ هەیە و ساڵی داهاتوو لە بەشی كورتە فیلمی فیستیڤاڵی (كان) بەشداری دەكات، من دەمەوێ قۆناخ بە قۆناخ لە بواری سینەما هەنگاو بنێم، چونكە حەز ناكەم بەبێ پلانی پێشوو هیچ هەنگاوێك بنێم، بەتایبەتی بۆ كەسێك كە لە پێگەی من بێت وەك شاجوان». لەیلا دەربارەی ئەزمونی نوێی وتی: «لە یەكەم هەنگاوی خۆمدا لە بواری نواندن پشت بە توانا و بەهرەكانی خۆم دەبەستم، نەك تەنیا بە شێوە و رووخساری دەرەوە، چونكە من لە بنەڕەتدا ئەو بەهرەیەم هەیە و لە ئێستاشدا بەشداری لە چەندین خولی مەشق و راهێنانی ئەكادیمی بۆ پەرەپێدانی تواناكانم دەكەم، بەلای منەوە گرنگ ئەوەیە لە شوێنی درووست بم، چونكە ئامانجەكانم لە ئەزموونێكی سنووردار بەرفراوانترن و دووریش نییە روو لە سینەمای نێودەوڵەتی بكەم، چونكە كەس ناتوانێت پێشبینی دواڕۆژ بكات.»
لەیلا كە لە بواری پزیشكی ددانەوە رووی لە شاجوانی كرد ئاماژەی بەوە كرد كە خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێك لە رۆژان لە كارێكی هونەریدا لەبەردەم میل گیبسۆن ئەستێرەی سینەمایی بوەستێت، ئەمەشی بە دوور نەزانی و وتی: «لە ماوەی داهاتوودا ئامانجی خۆم بەدەست دەهێنم و بەرامبەر بەو كەسانەی گرەویان لەسەر سەرنەكەوتنی من كردبوو خەونەكەم دەكەمە راستی».