تایلۆر سویفت بەبێ كامیرە ناجوڵیتەوە

تایلۆر سویفت بەبێ كامیرە ناجوڵیتەوە
خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی تایلۆر سویفت رایگەیاند: لە ئێستادا بەبێ كامیرای چاودێری ناجووڵێتەوە و بۆ خۆپاراستن لە دەستدرێژی، لە گشت گۆشەكانی ماڵ و ئۆتۆمبێلدا كامێرای داناوە .سویفت رایگەیاند كە ئەمە وەك كردارێكی خۆپارێزییە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ساڵی 2013 دووچاری دەستدرێژیی سێكسی بوویەوە، لەبەر ئەوە لە ئێستادا تەنانەت لە شەقامەكانیش ناوەستێت، ئەگەر بە تەواوی دڵنیا نەبێت كە ئەو شەقامە كامیرای چاودێریی لێ دانراوە یان نا، چونكە دەستدرێژیی سێكسی كارێكی قێزەوەنە و لە رووی دەروونییەوە بۆ هەمیشە مرۆڤ ئازار دەدات، بەتایبەتی بۆ كەسێك كە لە كۆمەڵگەدا ناسراو بێت و خاوەن جەماوەر بێت.
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەڕی فۆكس نیوز سكاڵایەكی بۆ دادگا بەرز كردەوە دژی رێكخەری گۆرانیی دیڤید مۆلەر كە لە كۆلۆرادۆ دەژیت، بە تۆمەتی گاڵتە پێكردن و هەوڵدان بۆ دەستدرێژیكردنە سەری لە ساڵی 2017 و دواتر دادگا لە بەرژەوەندیی تایلۆر حوكمی دا. لەم بارەوە تایلۆر سویفت رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك حەزی نەدەكرد بابەتی ئەو دەستدرێژییە بدركێنێت، بەڵام لە كۆتاییدا ناچار بوو ئەو كارە بكات و لە دادگا یەكلایی بكاتەوە.
تایلۆر بۆ خۆپارێزی پشت بە كامیراكانی چاودێری دەبەستێت، بۆ ئەوەی ئەگەر لە داهاتوو هەر كێشەیەكی لەو جۆرە روویدا، ئەوا بە بەڵگەوە بیسەلمێنێت.
Top