شنیار هەڵەبجەیی یەكەم ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردەوە
ئەگەر چی لە ماوەكانی ڕابردوو شنیار نەیتوانی ببێتە براوەی پڕۆگرامی كورد ئایدڵ, بەردەوام بوو بە ووتنەوەی گۆرانی فۆلكلۆر و بەرهەمی هونەرمەندە دیارەكانی كورد, بەڵام توانی بە گۆرانی (باخی دڵ) بەربەستەكان بشكێنێت و بەرەو هونەری گۆرانی هەنگاو بنێت, ئەم بەرهەمەی شنیار هونراوەی ئاری عەبدول ڵەتیفە وە ئاوازەكەشی لەڵایەن (جەزای ساز)ەوە ئامادەكراوە, هەروەها میكس و ماستەرینگ لەلایەن نزار و كارە دەنگییەكانی گروپی میوزیكی لوڕ بەرهەمهاتووە .
لەم بارەیەوە شنیار هەڵەبجەیی ڕایگەیاند كە ئەو ستایلی گۆرانییكەی پێ جوان بووە و چەند كارێكی تری هونەریی لەبەردەستە, كە لە داهاتوودا بە شێواز و ستایڵی جیایا بڵاویان دەكاتەوە .