حەكیم بە دوو لێدوانی جیاواز خۆی خستە كێشەوە
بەڵام حەكیم بۆ ڕۆژی دواتر لێدوانێكی جیاوازی بڵاوكردەوە, وە پاشگەزبووەوە لە لێدوانەكەی ڕابردووی, كە گرتەیە ڤیدیۆیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام بڵاوكردەوە, تێیدا لە ناو نەخۆشخانەوە قۆڵی چەپی پێچراوە و باس لە ڕووداوەكە دەكات و نزا دەكات بۆ ئەوەی كە خۆی و شۆفێرەكەی دەربازیان بوو و تەنها چەند برینێكی سووكیان بەركەوتووە .
ئەم لێدوانەی حەكیم, سەندیكای میوزیكژەنان و هونەرمەندانی میسری تووڕەكرد, وە بە شێوەیەك ناوی ئەم هونەرمەندەیان هێنا كە ئەو یاری بە هەستی سۆزی هەوادارانی دەكات لە ڕێی بڵاوبوونەوەی هەواڵی لە میدیا و ڕۆژنامەكان و ئەمە جۆرێكە لە ڕاكێشانی سەرنجی هەواداران بۆلای خۆی, وە بەبێ ئەوەی لێدوانی ئەو لایەنە لە بەرچاو بگرێت, چونكە بە دووەم لێدوانی لە نەخۆشخانەوە ئەوانیشی خستە درۆوە .