میرا گۆرانیی كچە سوڵتانی بڵاوكردەوە
گۆرانی (كچە سوڵتان), كە تێكست و بەرهەمهێنانی لە لایەن (هەڵكەوت زاهیر)ەوە ئەنجامدراوە, وە ئەم گۆرانییە لە یەكێك لە ڕێستێورانتەكانی شاری سلێمانی تۆمار كراوە .
میرا عەلی یەكێكە لە گۆرانی بێژە دەنگ خۆشەكان, كە توانیویەتی ساڵانێكی زۆر لە كاری هونەری بەردەوامبێت و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپ بەرهەم بهێنێت, زۆر كات ئەم ناودارە بە هاوكاری هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر كارە هونەرییەكانی بەرهەمدەهێنێت .