ئەلیسا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە باس لە قەڵەویی دەكەن
پرسیار و گومانەكان ئەوەیە كە ئەلیسا وەك لە وێنەكە دەردەكەوێت "كێشی زیاتر بووە" لە چاو ماوەی ڕابردووی, ئەمەش جۆرێك لە دڵەڕاوكێی لای هەوادارانی ئەلیسا درووست كرد, كە زیاتر لە باری تەندرووستیی دەپرسن, لە لایەكی تریشەوە چەند ڕەخنەو گاڵتەجارییەك لەسەر قەڵەوییەكەی بڵاوبوویەوە, كە گەیشتە ڕاددەیەك ئەلیسا لە ئەكاونتی خۆی لە توەیتەر وەڵامیان بداتەوە و بنووسێت: (بە ئازارەكانتانەوە بمرن), هەروەها بۆ دۆست و خۆشەویستانی ڕایگەیاند, (لە كاتی خوێندنەوەی كۆمێنتەكان, هەست بەو خۆشەویستی و پاڵپشتییە بە هێزەتان دەكەم, هەر بۆیە هیچ شتێك بێزارم ناكات كاتێك ئێوەم خۆش بووێت .
هەروەها سەبارەت بە وازهێنانی ئەلیسا, (سالم الهندی)ی بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە ڕۆتانا ڕایگەیاند, كە وازهێنانی ئەلیسا پەیوەندی بە ڕۆتاناوە نییە, وە ئاماژەی بەئەوەشدا كە لە (لەندەن) لەگەڵ ئەلیسا گفتوگۆی كردووە, سەبارەت بە كارە هونەرییەكان لە داهاتوودا ڕایگەیاند هێشتا ئەلبۆمی گۆرانی تر هەن كە كاری لەسەر بكەین, لە درێژەی ووتەكانیدا ڕایگەیاند كە ئەلیسا و ڕۆتانا دەستبەرداری یەكتر نابن .
ئەلیسا لەم بارەیەوە هێشتا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە و هیچ شتێكی لە ووتەكانی ئەو بەرپرسەی ڕۆتانا دووپات نەكردووەتەوە, وە (ئەلیسا) دوایین پلانی لە پاشگەزبوونەوەی لە بڕیارەكەی ئەوەبوو كە خۆی كۆمپانیایەك دابمەزرێنێت و ئەلبۆمە گۆرانییەكانی تۆمار بكات .