بڵند عەبدوڵا بەرهەمە ناوازەكەی بڵاوكردەوە
ئەم هونەرمەندە پێش بڵاو بوونەوەی بەرهەمەكەی ئاماژەی بەوەدا كە لە ماوەی ڕابردوو شعرێكی جوان لە ئەكاونتی ڕەنج سەنگاوی دەكەوێتە بەرچاو و پێی سەرسام دەبێت بە هۆی ئەوەی كە لە هەستەكانیەوە زۆر نزیكە, وە لە دواییدا پەیوەندی پێوە دەكات تا بیكات بە گۆرانی.
بڵند گۆرانییەكەی كرد بە سوپرایزێك بۆ خێزانەكەی بە بۆنەی پێنج ساڵەی هاوسەرگیرییان .هەر بەم بۆنەیەوە ئەوان گەشتێكیان بۆ وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجامدا, كە لەوێدا چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆی جوانیان تۆمار كرد وەكو یادگاری, وە لە دواییدا بیرۆركەی ئەوەی لا درووست بوو كە ئەو گۆرانییە و بەشێك لەو گرتانە تێكەڵ بەیەك بكەن و بڵاوی بكەنەوە, ئەم كارە هونەرییەی بڵند عەبدوڵا, بە تەواوی چیرۆكێكی ڕاستەقینەیە, كە گۆرانییەكە باس لە چیرۆكی دوو خۆشەویست دەكات .