لە پێناو ئەمەزۆن وێڵ سمیث بووە هاودەنگی لیۆناردۆ

لە پێناو ئەمەزۆن وێڵ سمیث بووە هاودەنگی لیۆناردۆ
ئەگەر چی لیۆناردۆ (دیكاپریۆ)ی ئەستێرەی بۆڵیوود لە چەند ڕابردوو ڕایگەیاند كە ئەو بڕی پێنج ملیۆن دۆلار دەبەخشێت لە پێناو كۆژاندنەوەی ئاگرەكەی ئەمەزۆن و پاراستنی گۆی زەوی, لە ئێستادا ئەكتەر و بەرهەمهێنی سینەمایی (وێڵ سمیث), پاڵپشتی لە كارەكەی لیۆناردۆ دەكات و ئەویش بە هەمان شێوە لە خەمی ئەو سەوزاییە كە دەبێت بە خۆڵەمێش و ئەو ئۆكسجینەی كە دەبێت بە دوكەڵێكی ژەهراوی و لە دواڕۆژدا ئاسەوارەكانی بە دیار دەكەون .

بە پێی ماڵپەڕی (میترۆ)هاتووە كە وێڵ سمیث بە هاوبەشی لەگەڵ لیۆناردۆ ئەو كارە پێكەوە ئەنجام دەدەن, ئەویش بە شێوەیەك كە كۆمپانیای(allbirds) كە پێڵاو بەرهەم دەهێنن, لیۆناردۆ لەم كۆمپانیایە پشكی لێ هەیە, وە براندی(وێڵ سميث) تایبەت بە ئاو خواردنەوە, كە ئەم دوو ئەستێرەیە ڕایانگەیاندووە داهاتەكان بە ڕێژەی 100% دەچێتە ئەو سندوقەی كە لیۆناردۆ بۆ هاوكاری سەوزایی و دانیشتوانی ئەمەزۆن دایمەزراندووە .
Top