(عەلیا بهات) بە دزیكردن تۆمەتبارە

(عەلیا بهات) بە دزیكردن تۆمەتبارە
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر خانمە ئەكتەری بۆڵیوود (عەلیا بهات), بۆ یەكەم جار گۆرانییەكی بەرهەم هێنا, ئەم خانمە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی (The Doorbeen), بە ناوی(prada) یەككەم بەرهەمی گۆرانی بە هاوادارانی پێشكەش كرد .

لە ئێستادا (عەلیا بهات), كێشەیەكی هونەری بۆ درووست بووە, ئەویش ئەوەیە كە بە دزینی ئاواز تۆمەتبار كراوە, خانمە ئەكتەری پاكستانی(mehwish hayat) لە ئەكاونتی خۆی تویتێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند كە ئەو لایەنەی گۆرانییەكەی (عەلیا)ی بەرهەمهێناوە هەستاون بە كۆپی كردنی ئاوازی گۆرانییەكی پاكستانی بەناوی (gore rang ka zamana), كە گروپی میوزیكی بەناوبانگی پاكستانی(vital signs), لە ساڵی 1990 بەرهەمیان هێناوە .

لایەنی بەرهەمهێنی گۆرانی (prada), پێش ئەوەی ڕوونكردنەوە بدەن, هەوادارانی(عەلیا بهات) خێرا هەستانەوەو بەرگرییان لە عەلیا كرد, بەڵام ئەگەر هەیە لە داهاتوودا تووشی كێشەی یاسایی ببێتەوە, سەبارەت بە كۆپی كردنی ئاواز و مافی خاوەندارییەتی فكری .

(عەلیا بهات)ی تەمەن 26 ساڵ, لە ئێستادا كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی (brahmastra), , ئەم فیلمە لە دەرهێنانی (ئەیان موخرجی)ه, وە هەریەك لە (ئەمیتاب باتشان و رانبیر كاپوور و مونی رۆی)و چەند ئەكتەرێكی تر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن, وە فیلمی (sadak 2) كە باوكی عەلیا (ماهیش بهات) كاری دەرهێنانی بۆ دەكات.
Top