رۆشان قۆزترین ئەكتەری جیهانە
ئەم تایبەتمەندییانە وایان كردووە، كە رۆشان ببێتە یەكێك لەو ئەكتەرانەی كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە، نەك تەنیا لە هیندستان، بەڵكو لە زۆربەی وڵاتانی جیهانیش، لەم رووەوە بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (timesofindia)ی هیندی كە لەم مانگەدا ئەنجامیداوە، لە بواری جوانترین و قۆزترین ئەكتەر و كەسایەتی جیهانی وەك كریس ئیڤانر، دیڤید بێكهام و رۆبرباتنیسۆن، رۆشان لە پێشەوەی زۆر لە كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان دێت.
دوایین كاری رۆشان فیلمی سینەمایی “Super 30” بوو، كە تێیدا رۆڵی پرۆفیسۆری بیركاری ئەناند كۆمار دەبینێت و، وانە بەو گەنجانە دەدات كە لە خوێندن بێبەش بوون، ئەم فیلمە سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا و بووە هۆی ئەوەی لەلایەن زۆربەی لایەنە رەسمی و جەماوەرییەكانەوە ستایشی بكرێت.
جێگای ئاماژە بۆكردنە رۆشان یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە بە رۆڵە جیاوازەكانی ناسراوە و لە سەما كردن خاوەن بەهرەیەكی زۆرە و چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە، لە هەمان كاتدا بەوە ناسراوە كە خاوەن زۆرترین كرێیە لە كارە هونەرییەكانیدا، چونكە بەشی هەرەزۆری فیلمەكانی لە رووی جەماوەرییەوە سەركەوتوو بوون و داهاتی زۆریان بەدەستهێناوە، ئەمەش وایكردووە كە بەرهەمهێنەران بە هەرشێوەیەك بێت، هەوڵ بدەن كە لە كارەكانیاندا بەشدار بن.