هەواداران ئەستێرە كۆچكردووەكەیان لە گۆڕ دەردەهێنن
لە مەراسیمێكی شایستەدا لە یاریگای (فيليكس هوفويت-بوانی), بە ئامادەبوونی دؤستان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و وەزیری ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە, بە گردبوونەوە و وتارخوێندنەوە و فرمێسكەوە, دوا ماڵئاوایی لە (دی جەی عەرەفات) كرا .
بەڵام هەوادارانی ئەم ناودارە ئاگری ناخیان نەكوژایەوەو بۆیە لە خۆشەویستییان بۆ لەدەستدانی هونەرمەندەكەیان, لە كاتی بەخاكسپاردنی لە گۆڕستان, ئاڵۆزی و بارگرژییەك درووست بوو لە نێوان پۆلیس و هەوادار و جەماوەرەكەی, بۆیە لە تاو خەمەكانیان هەستان بە دەرهێنانی (دی جەی عەرەفات) لە گۆڕەكەی .
لە سەرەتادا هیچ ئامادەكارییەك بۆ ڕوونەدانی شتێكی لەم شێوەیە نەكرابوو, چونكە پێشبینی ئەوە نەدەكرا كە هەوادارانی ئەم هونەرمەندە كارێكی لەو جۆرە بكەن, بۆیە شتەكان زۆر بە خێرا ڕوویدا و هەموان دوا ماڵئاواییان لە هونەرمەندەكەیان كرد و چەند وێنەیەكیان بە مردوویی لەگەڵ كرت, وە لە دواییدا پۆلیس ناچاربوو گازی فرمێسكرێژ لە دژی ئەوانە بەكاربهێنێت تا بارودۆخەكە ئارام بكاتەوە .