عەلیا بهات, چەند كارێكی سینەمایی لە دەست چوو
لەلایەكی تریشەوە سەلمان خان داوای لە (سانجای لیلیا بهەنسالی), دەرهێنەری فیلمی (inshallah) كردووە كە عەلیا بهات بگۆڕێت و كەسێكی تر بێتە شوێنەكەی, كە سەلمان خان خۆی دەستنیشانی كردووە, ئەوانیش بریتین لە خانمە نمایشكار (والوشا دی سوزا), وە ئەكتەری بۆڵیوود (دیزی شاه), لە چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاو كراوەتەوە كە ئەمە پەیوەندی بەوە نییە كە عەلیا بهات ڕەنگە نەتوانێت ئەو ڕۆڵە بەرجەستە بكات, بەڵكو ئەوەیە كە سەلمان خان زۆر كات حەز بەوە دەكات هاوڕێ و ئەو كەسانە لەگەڵیدا ڕۆڵ بگێڕن كە بەباشی دەیانناسێت و زۆر نزیكە لێیانەوە .
ئەگەر چی (عەلیا بهات) زۆر بە پەرۆش بوو بۆ بەشداری كردنی لە فیلمی (inshallah), كە جگە لە فیلمەكەی عامر خان چەندین كاری تری ڕەت كردەوە, تا كاتی بەدەستەوە بێت و لەگەڵ ئەم ئەستێرەی بۆڵیوود و ئەو دەرهێنەرە بەناوبانگە كار بكات, بەڵام بە چەند ڕۆژێك پێش وادەی كاری وێنە گرتنی فیلمی(inshallah), پڕۆژەكە دواخرا بۆ كاتێكی نادیار بەبێ ئاماژە دان بە هیچ هۆكارێك, بەڵام وەك دیارە كێشە كەوتووەتە نێوان (سەلمان خان) و دەرهێنەری ئەم فیلمە .