لە سلێمانی یادێکی جیاواز بۆ ئەحمەد شەماڵ دەکرێتەوە
گرووپی میوزیکی لوڕ، کاری میوزیک بە شێوازێکی نوێ بۆ گۆرانییەکی هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ دەکەن، لەلایەن هونەرمەند سەعدون کاکەییەوە گۆرانییەکە گوتراوەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 31-8-2019 کلیپی گۆرانییەکە لە بەردەرگای سەرا لە ژێر وێنەکەی شێخ مەحموودی حەفید تۆماردەکرێت.
لەم بارەیەوە کۆسار فەتاح، یەکێک لە میوزیسیانەکانی گرووپی لوڕ رایگەیاند "یەکەمین جارە بەو شێوازە لە بەردەرگای سەرای شاری سلێمانی یادێک بۆ هونەرمەندی گەورە ئەحمەد شەماڵ بکرێتەوە".
هەروەها لەبارەی هەڵبژاردنی بەردەرکی سەراوە بۆ وێنەگرتنی کلیپی (یادێک بۆ ئەحمەد شەماڵ) گوتی: "ئەحمەد شەماڵ زۆربەی تەمەنی خۆی لە حەمامەکانی بەردەرکی سەراو ئاو ناوچەیەدا بەسەر بردووە".
rudaw