(جۆناثان گۆڵدستەین) و خێزانەكەی بە ڕووداوی فڕۆكە گیانیان لەدەستدا

(جۆناثان گۆڵدستەین) و خێزانەكەی بە ڕووداوی فڕۆكە گیانیان لەدەستدا
ئاوازدانەری بەریتانی (جۆناثان گۆڵدستەین), كۆچی دوایی كرد, ئەم ناودارە بە ڕووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی گیانی لە دەستدا, كە خۆی و خێزانەكەی(هانا گۆڵدستەین) میوزیكژەنی ئامێری ساكسفۆن, وە منداڵەكەیان لەو ڕووداوە دڵتەزێنە گیانیان لەدەستدا .

بە پێی ماڵپەڕە جیهانییەكان هاتووە, كە ئەم ڕووداوە سەرلە بەیانی ڕۆژی یەكشەممەی 25-8-2019 لە ڕۆژئاوای وڵاتی سویسرا دوای فڕینیان بە دوای كەمتر لە 90 خولەك نزیك سنووری وڵاتی ئیتاڵیا, هەواڵی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەیان بڵاو دەبێتەوە, كە لە ئەنجامدا هەموویان گیان لەدەست دەدەن .

جۆناثان چەندین میوزیكی بۆ فیلمەكانی هۆڵیوود داڕشتووە و چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە. هەروەها خێزانەكەی (هانا), كە میوزیكژەنی ساكسفۆن بوو, لە چەندین شوێنی بەناوبانگ میوزیكی ژەنیوە وەك هۆڵی (ئەلبرت)ی شاهانە و وەكو ڕێكخەری ئاهەنگەكانی (bbc) كاری كردووە .
Top