پەیوەندی نێوان ئەلیسا و مەروان خوری ئاسایی دەبێتەوە
لە میانی بەرنامەكەدا مەروان خوری ڕایگەیاند كە ئەو كێشەی نییە و دەتوانێت لەگەڵ ئەلیسا كاری هونەری ئەنجام بدات, بەڵام ئەم هونەرمەندە بە هەڵەدا چوو و ووتی ئەساڵە , وە لە دواییدا دوپاتی كردەوە و ڕایگەیاند كە ئەو مەبەستی ئەلیسا بووە, وە هەر ئەمەش بوو كە وای كرد مەروان خوری لە تویتێكدا ئەو هەڵەیە ڕاست بكاتەوە و ڕایگەیاند: پێویستە ئەو هەڵەیە ڕاست بكرێتەوە كە من وەڵامەكەم بۆ ئەلیسا بوو نەك ئەسالە نەسری,وە ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو هونەرمەندێك .
بەم هۆیەوە ئەلیسا تویتێك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت:هەموو كات خۆشحاڵ بوومە كە كارت لەگەڵدا بكەم , ئەم لێدوانەی بۆ مەروان ڕەنگە مانای ئەوە بێت كە دووبارە دەرگا لە نێوانیاندا بكرێتوە و دەستبكەنەوە بە كاری هونەریی .
لە ماوەی ڕابردوودا ئەلیسا و مەروان خوری بە هۆی گۆرانی (لو), كە نزیكەی چوار ساڵی بەسەردا چووە. بەم هۆیەوە كێشە كەوتە نێوانیانەوە و گەیشتە ئەو ڕاددەیەی لە یەك جیا ببنەوە و كۆتایی بەو هاوبەشییە بهێنن, وە هەر ئەو كاتە بوو كە ئەلیسا ڕایگەیاند (ئەگەر پێم بكرێت ئەم گۆرانییە لە ئەلبۆمەكەم دەردەهێنم), ئەویش بە هۆی دووبارە بوونەوەی ئاوازەكەی بوو, كە كۆپی كرابوو, وە لە كۆتاییەكەیدا هەردوولا ڕێككەوتن كە ئەو گۆرانییە لەو ئەلبۆمە هەژمار نەكەن .
ئەستەمە ئەلیسا بەشداری لە زنجیرەی بەناوبانگی ئیسپانی(la casa de papel) بكات, چونكە كاری وێنە گرتنی تەواو بووە و ناكرێت ئەلیسا ببێت بەیەكێك لە چەتەكان, بەڵام ڕاستی و دروستی ئەم هەواڵە ئەوەیە كە ئەو ماسكەی بۆ نێردرا وەك ڕێزگرتنێك لەو خانمە, وە هەموو لێدوانەكانی نێوان ئەلیسا و پروفیسۆر (Alvaro Morte)تەنها بۆ خۆشی و وەك ڕێكڵامێك و بەرز ڕاگرتنی كارەكان بووە .