(ماثيۆ ماكۆنهی), لە زانكۆی تێكساس دەبێت بە وانەبێژ

(ماثيۆ ماكۆنهی), لە زانكۆی تێكساس دەبێت بە وانەبێژ
ئەكتەرو ئەستێرەی هۆڵیوود(ماثيۆ ماكۆنهی), دەست دەكات بە وانەبێژی, دەست بەكاربوونی ئەم ناودارە لە زانكۆی تكساس دەبێت, لە كۆلیژی (وێستگە و تەلەفزیۆن و فیلم) كە بڕیارە وانەی (نووسینی سیناریۆ لە شاشە) بە قوتابییەكانی بڵێتەوە, وە فێریان بكات لە شێوازی داڕشتنەوەی سیناریۆ بۆ ناو تەلەفزیۆن و درووست دەقی فیلمی سینەمایی .

(ماكۆنهی)ی براوەی خەڵاتی ئۆسكار, لە ساڵی 1993 هەر لەم زانكۆیە خوێندنی تەواوكردووە, وە ئێستا وەك ئەكتەری سینەمایی و تەلەفزیۆنی و سینارێست و بەرهەمهێن كاردەكات, هەربەم هۆیەوە زانكۆی تكساس ڕایگەیاند, كە ئەم ناودارە گرنگی بە كارەكانی دەدات و بە قووڵی دەچێتە ناو بابەتەكانەوە كە ئەمەش سوودێكی گەورە بە قوتابیەكانمان دەبەخشێت و لە دواڕۆژدا نەوەیەكی سەركەوتوو دێنە مەیدانی فیلم و سینەماو ڕاگەیاندن .

ڕەنگە بەلای هەندێكەوە هەواڵێكی نەبیستراو بێت, كە (ماثيۆ ماكۆنهی), بۆ ماوەیەكی كاتی لە زانكۆی تكساس لە ساڵی 2015 وانەی بە قوتابییەكانی دەووتەوە, ئەم ناودارە بە شێوەیەكی فەرمی ئاماژەی بەم هەواڵە نەداوە .
Top