(جەیسن مۆموا) دووچاری ڕووداوێكی ناخۆش بووەوە
ئەم ناودارە لەگەڵ پێنج كەسی تر و سەگەكەی لە ناو بەرزكەرەوە گیریان خوارد و نەیانتوانی بێنە دەرەوە, مانەوەیان لەناو ئەو بەرزكەرەوەیە نزیكەی دوو كاتژمێری خایاند, كە گەیشتە ڕاددەیەك یەكتر بناسن و دەست بكەن بە گاڵتەكردن, كە جەیسن گرتەیەكی لە ئەكاونتی خۆی بڵاوكردەوە كە دەیانووت كامیان ئەوی تر دەخوات پێش ئەوەی بمرێت .
وە لە دواییدا جەیسن دووبارە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرامەوە بڵاودەكاتەوە,ڕایگەیاند كە ئەوان پێویستیان بە یارمەتی هەیە و داوای هاوكاری دەكات,وە دەڵێت نزیكەی دوو كاتژمێرە تاكو ئێستا هیچ كەسێك بەدەنگمانەوە نەهاتووە .
دوای ڕزگار بوونیان و دەرچوونیان لە ناو ئەو بەرزكەرەوەیە (جەیسن مۆموا), ڕایگەیاند كە هەوڵی ئەوەی داوە وەكو دیمەنەكانی فیلمی (Die Hard) خۆی ڕزگار بكات, بەڵام شكستی هێناوە .