بڵند عەبدوڵا دوایین كاری هونەری پێشكەش بە هاوسەرەكەی دەكات

بڵند عەبدوڵا دوایین كاری هونەری پێشكەش بە هاوسەرەكەی دەكات
هونەرمەندی دیاری كورد (بڵند عەبدوڵا) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئانستگرام), گرتە ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە باس لە دوایین كاری هونەری خۆی دەكات .

ئەم هونەرمەندە دەڵێت نزیكەی ساڵ و نیوێك پێش ئێستا, چەند تێكست و هونراوەیەكم لە ئەكاونتی (ڕەنج سەنگاوی) خوێندەوە بینیم كە زۆر نزیكە لە هەستەكانمەوە, وە لە دواییدا پەیوەندی پێوە دەكات, تا بیكات بە بەرهەمێكی گۆرانی, ئەویش بەو كارەی بڵند ڕەزامەندی فەرموو .


هەروەها بڵند ڕایگەیاند, دوای تەواو بوونی ئەو كارە, بە بۆنەی ساڵڕۆژی پێنج ساڵەی هاوسەرگیریی, كردی بە سوپرایزێك و پێشكەش بە هاوسەرەكەی كرد, هەر بەم بۆنەیەوە ئەوان گەشتێكیان بۆ وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجامدا, كە لەوێدا چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆی جوانیان تۆمار كرد وەكو یادگاری, وە لە دواییدا بیرۆركەی ئەوەیان لا درووست بوو كە ئەو گۆرانییە و بەشێك لەو گرتانە تێكەڵ بەیەك بكەن و بڵاوی بكەنەوە .

ئەم كارە هونەرییەی بڵند عەبدوڵا, بە تەواوی چیرۆكێكی ڕاستەقینە و دوور لە سیناریۆ و شتی درووستكراوە, كە دەبێتە گۆرانییەك باس لە چیرۆكی دوو خۆشەویست دەكات و كلیپێك بە شێوەی دیكیۆمێنت وێنە گیراوە .
Top