(عەبدوڵا بالخیر) بەم ستایلەوە دەركەوتەوە
ئەم هونەرمەندە لەو گرتەیە بە شێوازو ستایلێكی نوێ و سەردەمیانەوە دەركەوتووە, وە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو بەو شێوازە دەركەوتووە تاكو نەیناسن و بتوانێت خۆی تێكەڵ بەو خەڵكە بكات و بە ئارەزووی خۆی چێژ لە گەڕان و گەشتەكەی وەربگرێت, هەروەها نازانێت كە ئەوە چ فیستیڤاڵ و ئاهەنگێكەو ئەو هەموو خەڵكە بە هۆیەوە دەرچووە, ئەویش خۆی تێكەڵ دەكات و بە دوایاندا دەكەوێت .
ئەم هونەرمەندە كە تەمەنی 69 ساڵە, خاوەن جەماوەرێكی زۆرەو هەردەم ڕەنگی سوور لە ستایلەكانی دەبینرێت, توانیویەتی چەندین ئەلبۆمی گۆرانی بەرهەم بهێنێت, وە چەندین جار پرۆپاگەندەی ئەوەی خراوەتە پاڵ كە گوایە لەگەڵ نانسی یان هەیفا وەهبی یان كارمن سلێمان و......هاوسەرگیری كردبێت, بەڵام لە ئێستادا هێشتا ژنی نەهێناوە .