په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی هونه‌رمه‌ند "سلێمان شاكر" لادرا

په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی هونه‌رمه‌ند
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 27-8-2019 كاتژمیر 5 له‌ گه‌له‌ری هونه‌مه‌ند سلێمان شاكر به‌ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێ له‌ هونه‌رمه‌ندان رێوره‌سمێكی شایسته‌ به‌رێوه‌چوو، كه‌تیادا په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی زیوی هونه‌رمه‌ند سلێمان شاكر له‌لایه‌ن دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان لادرا .

ئه‌م تابلۆیه‌ له‌لایه‌ن هاوكار گروپ به‌دیاری بۆ مامۆستا سلێمان شاكر ئاماده‌كرابوو، دواتر هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگ سلێمان شاكر باسی ئه‌زموونی خۆی و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی گه‌له‌ریه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان كرد.

پاشان هاوكار رسكن به‌رپرسی هاوكار گروپ و هه‌وادارانی هونه‌ری شێوه‌كاری و به‌ ئاماده‌بوونی دوای گه‌ران به‌نێو پیشانگاوو گه‌له‌ری هونه‌رمه‌ند دكتۆر سالار وته‌یه‌كی كورتی پیشكه‌ش كردو ئینجا خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پیشكه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ند كرد .

ktv
Top