(جانهڤی كاپوور) كەوتە ئەم بارودۆخەوە

(جانهڤی كاپوور) كەوتە ئەم بارودۆخەوە
خانمە ئەكتەری بۆڵیوود (جانهڤی كاپوور) وئەستێرەی فیلمی (Dhadak) تووشی بارودۆخێكی ناخۆش هاتەوە, ئەویش دوای ئەوەی لە ئاهەنگی ڕاگەیاندنی كتێبی (Calling Sehmat) ئامادەبوو, كە چیرۆكنووس (هاریندەر سیكا) بەرهەمی هێناوە, وەك لە وێنەكان دەردەكەوێت كە (جانهڤی كاپوور) كتێبەكەی بە سەراوژێر لە دەست گرتووە .

بەم هۆیەوە زۆر كەس لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ڕەخنە و هێرشیان كردووەتە سەر, كە هەندێك دەڵێن كتێبەكەی بەوشێوەیە گرتووە تاكو ناونیشانەكەی وون بكات , وە یەكێكی تریش دەڵێت ئەم خانمە خۆی دیارە كە ئەو هاوڕێی كتێب نییە .

(جانهڤی كاپوور)ی تەمەن 22 ساڵ, دەكاتە كچی ئەستێرەی كۆچ كردوو(سردیڤی), لە چەندین فیلمی سینەمایی بەشداری كردووە, وە ئێستا لە فیلمی (RoohiAfza)و(Kargil Girl) ڕۆڵ دەگێڕێت كە بڕیارە لە 2020 نمایش بكرێت.
Top