كاتی بە دەستدرێژیكردنە سەر كوڕێك تاوانبارە

كاتی بە دەستدرێژیكردنە سەر كوڕێك تاوانبارە
سەرەڕای گرفتە بەردەوامەكانی لە ماوەی رابردوودا، لە ئێستا (كاتی بیری) ئەكتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی تاوانبارە بە دەستدرێژی كردنە سەر جۆش كلوسی كە كوڕە مۆدێلێكە و لە كلیپی گۆرانی Teenage Dream لەگەڵیدا دەركەوتووە.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی دوای كار كردنیان بۆ ماوەیەك بە یەكەوە لەو كلیپەدا، جۆش و كاتی ئامادەی ئاهەنگی لەدایكبوونی دیزاینەری ناسراو جۆنی جیك بوون لە ساڵی 2012، كاتی ئاهەنگەكەی قۆزتەوە و لەبەردەم ئامادەبووان و هاوڕێی هەردووكیان دەستدرێژی كردە سەر جۆش.
لەم بارەوە جۆش دەڵێ: لە نێو ئامادەبوواندا كاتی وەك هاوڕێیەك مامەڵەی لەگەڵدا نەكردم، بەڵكو وەك كۆیلەیەك بەرامبەر بە من رەفتاری كرد، دوای چاوپێكەوتنمان ئێمە زوو بە یەكەوە گونجاین، منیش زۆر پێوەی پەیوەست بووم، بەیەكەوە گۆرانیمان دەوت، سەرەتا زۆر بە نەرمی رەفتاری لەگەڵدا كردم، دواتر لەبەردەم گشت ئامادەبووان دووبارەی كردەوە و ئەم جارە گۆڕا و بەرامبەرم زۆر توند و سارد بوو، تەنانەت ماچ كردنی منی بە كارێكی قێزەوە وەسف كرد.
جۆش هەروەها دەڵێ: من زۆر جار هەستم بە شەرمەزاری دەكرد بەرامبەر بە رەفتار و هەڵسوكەوتی، بەڵام پێویستم بەو كارە هەبوو بۆ پەروەردە كردنی كچەكەم، بۆیە هەموو هەوڵێكمدا تاكو كارەكەم لە دەست نەدەم، بەڵام (كاتی) سنووری كار كردنی بەزاند، چونكە دوو رۆژ دوای كلیپەكە لە یانەیەكی شەوانەی سانتا باربارا منی بانگهێشت كرد، بەڵام رەتم كردەوە و گەڕامەوە هۆتێل بۆ ئەوەی بەیانی زوو لە خەو هەستم، چونكە نەمدەویست ئەو كارە لە دەست بدەم، دوای ماوەیەك لە وێنەگرتنی كلیپەكە كاتیم لە ئاهەنگی لە دایكبوونی جونی و جیك بینی، كە بینیم یەكترمان لە باوەش كرد، كاتێك سوڕامەوە بۆ ئەوەی بە هاوڕێكەمی بناسێنم لە ناكاو لەبەردەم دوو لە هاوڕێكانی پانتۆڵ و جلوبەرگی ناوەوەمی لەبەر داكەندم، ئەمەش مایەی شەرمەزاری و ئیهانە كردنم بوو.
جوش لە درێژەی قسەكانی دەڵێ: دەمەوێ بەو ئافرەتانە بڵێم كە پێیانوایە پیاو حەز لە دەسەڵات دەكەن، ئەمە بەڵگەی ئەوەیە كە ئەگەر هەندێك ئافرەت دەسەڵاتیان بە دەست بێت، كۆمەڵگە بە لاڕێدا دەبەن.
Top