ئەمیتاب ستایشی ئەستێرەكانی بۆڵیۆد دەكات

ئەمیتاب ستایشی ئەستێرەكانی بۆڵیۆد دەكات
ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیۆد ئەمیتاب باتشان رەخنەیەكی توندی لە میدیاكانی وڵاتەكەی گرت، بەوەی نادادپەروەرانە بەرامبەر بە ئەستێرەكانی بۆڵیۆد رەفتار دەكەن سەبارەت بە هەڵوێستیان بەرامبەر بەو لافاوانەی بەم دواییە هەرێمی (ماهاراشترا)ی هیندستانی گرتەوە و ژمارەیەك لە هاووڵاتیان بوون بە قوربانی و زیانی زۆری دوای خۆی جێهێشت.
ئەمیتاب پێیوایە كە بەشێكی زۆری ئەسێرەكانی بۆلیۆد بە ئەركی نیشتمانی و مرۆڤانەی خۆیان هەستاون، بێ ئەوەی لە دەزگاكانی راگەیاندن ئاماژەی پێ بكرێت و بێ ئەوەی دڵنیا بن هەڵمەتێكی نادادپەروەرانەیان دژی هونەرمەندەكان دەستپێكرد، گوایە بێدەنگ بوون و لەو رووداوانەدا هەڵوێستیان وەك پێویست نەبووە.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی ئەستێرەكان بێدەنگ بوون بەرامبەر بەم كارەساتە، ئەمیتاب بە میدیاكانی راگەیاند: پێموایە بیر كردنەوە لەو كارە شتێكی باش و لەجێی خۆیدا نییە|، بەتایبەتی لە ئێستادا، چونكە زۆر كەس هەن كاری خێرخوازی ئەنجام دەدەن، بێ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكەن، یان لە میدیاكاندا باسی بكەن.
لە میانەی وەرزی نوێی بەرنامەی Kaun Banega Crorepati” كە خۆی پێشكەشی دەكات ئەمیتاب وتی: كاتێك كەسێك بەرامبەرم رادەوەستێت، هەست بە شەرمەزاری دەكەم كە لە بەرامبەریدا باس لەو كارانە بكەم كە ئەنجامم داون، بەڵام ئەو خەڵكەی گرنگی بەمە دەدەن، خۆیان دەزانن كێ ئەم كارانە ئەنجام دەدات.
شایەنی باسە بە هۆی لافاوەوە نزیكەی دووسەد هەزار كەسی ناوچەی ماهاراشترا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، كەبەهۆیەوە جگە لە وێران بوونی سەدان گوند و هەزاران خانووی هاووڵاتیانی ناوچەكە (43) كەسیش گیانی لە دەستدا.
Top