سایروس و ویلیام لەسەر ئاژەڵ شەڕیانە

سایروس و ویلیام لەسەر ئاژەڵ شەڕیانە
دوای هەشت مانگ لە ژیانی هاوسەری، هەر یەكە لە مایلی سایرۆس و ویلیام هیمسورس بڕیاری جیابوونەوەیان دا، بێ ئەوەی هیچ منداڵێكیان هەبێت، بەڵام لە ئێستادا گرفتێك لە نێوانیاندا سەری هەڵداوە و پێدەچێت هەردووكیان پەلكێشی دادگا بكرێن، گرفتەكەش لە سەر مافی بەخێوكردنی ئاژەڵە ماڵییەكانیانە، كە هەردووكیان داوای دەكەن.
چەند ماڵپەڕێكی هونەری رایانگەیاند كە سایروس و ویلیام لە ماوەی ئەو هەشت مانگەی ژیانی هاوسەرییاندا چەند ئاژەڵێكی ماڵییان لە ماڵەوە بەخێو دەكرد، كە بریتی بوون لە 8 سەگ و 4 پشیلە و بەرازێك، دوای جیابوونەوەیان بە چەند كەسێكی نزیك خۆیان راگەیاندووە كە دەیانەوێ بە هاوبەشی بەخێویان بكەن، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لێیان رایگەیاند كە ئەم بابەتە بە ئاسانی چارەسەر ناكرێ و دوور نییە پەلكێشی دادگا بكرێن.
سەرچاوەكە زیاتر وتی: مایلی پێیوایە كە گشت ئەو ئاژەڵانە موڵكی ئەون، ویلیامیش لەلایەن خۆیەوە دوو سەگی تەبەننی كردووە، بەڵام سایرۆس دەیەوێ كە گشت سەگەكان بەیەكەوە بەخێو بكرێن و نایەوێ بە هیچ شێوەیەك جیا بكرێنەوە.
هەر سەبارەت بە جیابوونەوەیان سەرچاوە نزیكەكانیان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە ئەنجامی جیابوونەوەیان ویلیامی تەمەن 29 ساڵ هەست بە خەم و ئازارێكی زۆر دەكات، لە بەرامبەردا پێدەچێت سایرۆس هەمان هەستی نەبێت و ئەو بابەتەی ئەو بەلایەوە گرنگە ئەوەیە كە چۆن بتوانێت مافی بە دەستهێنان و پەروەردە كردنی ئاژەڵەكانی وەربگرێت و جیابوونەوە بەلایەوە زۆر ئاساییە و تەنانەت لە ئێستادا بیریشی لێناكاتەوە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە گەڕانەوەیان بۆ یەكتری زۆر زەحمەتە، ئەگەرچی دوور نییە ویلیام هەوڵیش بدات.
Top