عەلیا بهات یەكەم گۆرانیی بڵاوكردەوە
وەكو یەكەم هەنگاو بەرەو هونەری گۆرانی, ئەمە سەرەتایەكی باش بوو بۆ عەلیا, ئەویش بە پێی هەڵسەنگاندنی كۆمێنتی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان, ئەم گۆرانییە سەركەوتنێكی باشی تۆماركرد و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بینەرێكی زۆری هەیە.
دوایین كاری سینەمایی (عەلیا بهات), بریتییە لە فیلمی (brahmastra), كە لە ئێستادا كاری لەسەر دەكرێت, ئەم فیلمە لە دەرهێنانی (ئەیان موخرجی)ه, وە هەریەك لە (ئەمیتاب باتشان و رانبیر كاپوور و مونی رۆی)و چەند ئەكتەرێكی تر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن, وە فیلمی (sadak 2) كە باوكی عەلیا (ماهیش بهات) كاری دەرهێنانی بۆ دەكات, وە فیلمی (inshallah) كە وەكو ڕۆڵی سەرەكی عەلیا بهات و سەلمان خان ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .