ئید شیران تۆمەتبارە بە دزیكردن

ئید شیران تۆمەتبارە بە دزیكردن
گۆرانیبێژ و ژەنیاری بەریتانی (ئید شیران), بە دزی تاوانبار كراوە, ئەمەش لە دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكەی دێت بە ناوی (shape of you), كە لە ئێستادا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب لە سەرووی 4 ملیار بینەری هەیە.

گۆرانیبێژ (sami switch) لە دادگا سكاڵای لە دژی شیران بەرز كردووەتەوە, وە ڕایگەیاندووە كە ئەم گۆرانییەی لە ساڵی 2015 بڵاو كردووەتەوە بە ناوی (oh why), هەرلەدوای درووست بوونی ئەم كەیسە, دادگا بڕیاریدا ئەو داهات و قازانجانە بوەستێنێت كە دەبوایە گۆرانی (shape of you) بۆ شیرانی بهێنایە, تا ئەو كاتەی كێشەكە لە دادگا یەكلا دەبێتەوە .

لە ئێستادا (ئید شیران) نكۆڵی لەو بابەتە دەكات كە ئەو گۆرانییەكەی كۆپی كردبێت, وە هەوڵ دەدات لە ڕێی پارێزەرەكەیەوە داهاتی گۆرانییەكەی بەدەست بهێنێتەوە .
Top