لیۆناردۆ 5 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكەی ئەمەزۆن
ئەم ئەستێرەیە ئەگەرچی لە كارە هونەرییەكەی نواندن دەكات, بەڵام لە ڕۆژگارەكانی ژیانیدا بە شێوازێكی تر دەردەكەوێت, وەك چالاكوانێكی ژینگە پاررێز و هاوخەمی سرووشت لە درەخت و ئاو و هەوا, وە بەرگری لەو ئاژەڵانەی وا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە .
لەلایەكی تریشەوە ئەم ناودارە ئۆتۆمبێلی (Tesla Roadster) و(Fisker Karma) بەكار دەهێنێت كە بە ووزەی كارەبا كاردەكەن, هەروەها لە بەشی سەرەوەی خانووەكەی چەند خانەیەكی ووزەی خۆری دەبینرێت كە كردوویەتی بە سەرچاوەی كارەبا بۆ ماڵەكەی, ئەویش لە پێناو پاك ڕاگرتنی ژینگە .