(محمەد رمضان)كۆنسێرتێكی پڕ لە شكستی پێشكەش كرد

(محمەد رمضان)كۆنسێرتێكی پڕ لە شكستی پێشكەش كرد
ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری (محمەد رمضان), كۆنسێرتێكی گۆرانی سازكرد, لەم كۆنسێرتە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە دەبێتە بەرفراوانترین و بەهێزترین ئاهەنگ و گردبوونەوە, كە ئەم ووتەیەش گۆرانیبێژەكە خۆی لەسەر ستێج ئەمەی ڕاگەیاند, بەڵام كۆنسێرتەكە وای نیشان نەدا, چەندین كێشە و ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا .

یەكێك لەو ڕخنانە بریتی بوو لە ستایلی گۆرانیبێژەكە, كە بە چەند جل و ستایلێكەوە گۆرانییەكانی پێشكەش كرد, بووە مایەی سەیرو گاڵتەجاری, كە لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆمێنتیان بۆ جلە ڕوونەكەی نووسیوە و دەڵێن: (بە كراسەكەی ئەلیسا دەچێت), وە لەچەند بڕگەیەكی تری ئەو كۆنسێرتە ئەم ناودارە بەشی سەرەوەی جلەكانی فڕێ دەدات و بە نیمچە ڕووتی گۆرانی پێشكەش دەكات, بەم هۆیەشەوە (هانی شاكر) سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندان لە وڵاتی میسر ڕایگەیاند, (ئێمە مۆڵەتمان پێدا تاكۆ گۆرانی بڵێت, نەك بێت و لەسەر ستێج جلەكانی لەبەر بكاتەوە) .

هەروەها (محمەد رمضان) بە سوێندەوە ڕوویكردە ئامادەبوان و ووتی (من لەخۆبایی نیم), بۆ ئەم ووتەیە چەندین وەڵام و شیكردنەوە هەر بۆ ئەو كۆنسێرتەی كرا, لە بەكارهێنانی تێكستی گۆرانییەكی وەك ووشەی(money), ستایلی جل وەك كەشتیوانی دەریایی ولەبركردنی ئیكسسوارات بە ڕەنگی ئاڵتوونی, وە بوونی ئۆتۆمبێلی پۆرش لەسەر ستێج, وەیەكەم گۆرانی كە لەو ئاهەنگە پێشكەشی كرد گۆرانی (number 1) بوو, كە هەر بەو گۆرانییە لە دوای بڵاوكردنەوەی كلیپەكەی ژمارە یەكی بە خۆی بەخشی .

لەلایەكی تریشەوە كێشە و ناكۆكی لە نێوان ئامادەبوان و هێزی ئەمنی ئاهەنگەكە ڕوویاندا, كە گەیشتە ڕاددەیەك ئەوەندەی نەمابوو جێبەجێكاری كۆنسێرتەكە ئەو پڕۆژە هونەرییە ڕەتبكاتەوە, وە ئەگەر چی زۆرجار دەبینرێت كە ئامادەبوان دەچنە سەر ستێنج و لە هونەرمەندەكە نزیك دەبنەوە, بەڵام لەم ئاهەنگە كاردانەوە بۆ ئەو حاڵەتە بە شێوەیەكی سەیر ڕوویاندا, كە (محەمەد رمضان) خۆی لەسەر ستێجەكە ئەو هەوادارانەی دەردەكات, ئەویش بە شێوەی هێز و پاڵپێوەنان و بەردانەوەیان بۆ خوارەوە, كە ئەمەش بوو بە ڕەخنەیەكی زەق و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان باسی لێوە دەكرێت, كە نەدەبوو هونەرمەند ئەوها بەرامبەر بە هەوادارانی ڕەفتاری توندوتیژ بەكاربهێنێت .
Top