هەوڵێك هەیە بۆ وەرگرتنەوەی نازناوی (پریانكا تشۆپرا) وەك باڵیۆزی نیازپاكی
بەم هۆیەوە وەزیری مافی مرۆڤ (د.شیرین مەزاری),لە وڵاتی پاكستانەوە داوایەكی خستووەتە پێش (یونسێف) تا ئەو نازناوە لە پریانكا وەربگیرێتەوە و لەو پۆستە دوور بخرێتەوە, لەلایەكی تریشەوە چەند هونەرمەند و كەسایەتییەكی تر پاڵپشتی لە پریانكا دەكەن, (ئەیوشمان كورانا)ی ڕاگەیەندكار و ئەكتەری سینەمایی لەم بارەیەوە دەڵێت: بریانكا وەكو هیندستانییەك بە باشی ڕەفتار دەكات, ئەو تەنها كەسایەتییەكی هیندستانی نییە, بەڵكو كەسایەتییەكە لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان دیارە,وە خانمە ئەكتەری بۆڵیوود (دیڤیا دوتا) دەڵێت: بریانكا هەرچییەك بكات من پاڵپشتی لێدەكەم.
هەروەها ئەوەی كە زیاتر دیارە و نزیكە لەم بابەتەوە خانمە ئەكتەری بۆڵیوود (كانجانا رانوت)ە, كە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند:ئاسان نییە ئەگەر شتێك بكەی, لە كاتێكیشدا خۆت ببینیتەوە لە نێوان ئەرك و هەستت, ئەگەر باڵیۆزی نیازپاكی بیت ئەوە ناتوانیت ناسنامەت تەنها بەسەر یەك نەتەوەدا بسەپێنێت, بەڵام كێ لە ئێمە ڕۆژانە بیری هەڵدەبژێرێت لە بەرامبەر دڵیدا .
ئەم پاڵپشتیكردنەی كانجانا گەیشتە ڕادەیەك كە بووە هۆی ئەوەی كارە هونەرییەكانی ڕابگیرێت, تا ئەو كاتەی كە بە شێوەیەكی فەرمی داوای لێبووردن بكات .
هەروەها جاڤید ئەختەر, شاعیر و نووسەر و سینارێست, لەم بارەیەوە دەڵێت: ووتەكانی بریانكا كەسی تووڕە نەكرد تەنها دامەزراوەكانی وڵاتی پاكستان نەبێت, من زۆر لە نزیكەوە بریانكا دەناسم, ئەو كەسێكی بە ڕەوشت و ڕۆشنبیرە, ڕاستییەكیش هەیە كە ئەو خانمە هیندستانییە, ئەگەر لە ڕاستییدا خۆی كێشەیەك نەبێت لە دامەزراوەكانی حكومەتی پاكستان بەرامبەر بە هاوڵاتییەكی هیندستانیی ئاسایی, ئەوە دەبێت ئەو كاردانەوەیەی (بریانكا) بگۆڕی بۆ ڕۆڵی كەسێكی هیندستانی ئاسایی .