دونیا بەتمە واز لە عەساف ناهێنێ
دونیا لە دیمانەكەدا وتی: «باس كردن و وروژاندنی ناكۆكیی نێوان من و عەساف بۆتە بەشێك لە رابردوو، بۆیە پێویستە ئەو پرسیارە (كەمیی كارە هونەرییەكانی) لە خودی خۆی بكەن نەك من». دونیا لە درێژەی دیمانەكەیدا بە جۆرێك لە سووكایەتی پێكردنەوە وتی: « بێزار دەبم كاتێك ناوی محەمەد عەساف لای من دەهێنن و بەرگەی ئەو ناوە ناگرم»، ئەم وتانەی دونیا كاردانەوەیەكی توندی لە نێو بینەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان درووستكرد، بۆیە رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بۆوە.
بەشێكی زۆرری جەماوەری خۆی و محەمەد عەساف ئەم لێدوانانەی بە كارێكی خراپ و بێ رێز وەسف دەكەن و روونیان كردەوە كە ئەم لێدوانانە نیشانەی رق و ئیرەیی پێ بردنی دونیایە بەرامبەر بە ئەستێرەی (ئەرەب ئایدل) و هەڵەیەكی گەورەی بەرامبەر بە عەساف كردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی كە بە ئاشكرا وتی: «دونیا هەر قسەیەكی دەرهەق بە من كردبێت ئەوا وەڵامی نادامەوە، بۆ ئەوەی نەكرێتە بابەتی میدیا و سۆشیال میدیا، من سەرەڕای توندیی لێدوانەكانی بە سنگێكی فراوانەوە وەری دەگرم، لێی دەبوورم و ئامادەم ناكۆكییەكانی نێوانمان بە لاوە بنێم و لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندیی نێوانمان دەستپێبكەم.