دونیا بەتمە واز لە عەساف ناهێنێ

دونیا بەتمە واز لە عەساف ناهێنێ
بەم دواییە توڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیی خانمە گۆرانیبێژی مەغریبی (دونیا بەتمە)یان بڵاوكردەوە، كە تێیدا وەڵامی لێدوانەكانی گۆرانیبێژی فەلەستنی محەمەد عەساف دەداتەوە.
دونیا لە دیمانەكەدا وتی: «باس كردن و وروژاندنی ناكۆكیی نێوان من و عەساف بۆتە بەشێك لە رابردوو، بۆیە پێویستە ئەو پرسیارە (كەمیی كارە هونەرییەكانی) لە خودی خۆی بكەن نەك من». دونیا لە درێژەی دیمانەكەیدا بە جۆرێك لە سووكایەتی پێكردنەوە وتی: « بێزار دەبم كاتێك ناوی محەمەد عەساف لای من دەهێنن و بەرگەی ئەو ناوە ناگرم»، ئەم وتانەی دونیا كاردانەوەیەكی توندی لە نێو بینەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان درووستكرد، بۆیە رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بۆوە.
بەشێكی زۆرری جەماوەری خۆی و محەمەد عەساف ئەم لێدوانانەی بە كارێكی خراپ و بێ رێز وەسف دەكەن و روونیان كردەوە كە ئەم لێدوانانە نیشانەی رق و ئیرەیی پێ بردنی دونیایە بەرامبەر بە ئەستێرەی (ئەرەب ئایدل) و هەڵەیەكی گەورەی بەرامبەر بە عەساف كردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی كە بە ئاشكرا وتی: «دونیا هەر قسەیەكی دەرهەق بە من كردبێت ئەوا وەڵامی نادامەوە، بۆ ئەوەی نەكرێتە بابەتی میدیا و سۆشیال میدیا، من سەرەڕای توندیی لێدوانەكانی بە سنگێكی فراوانەوە وەری دەگرم، لێی دەبوورم و ئامادەم ناكۆكییەكانی نێوانمان بە لاوە بنێم و لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندیی نێوانمان دەستپێبكەم.
Top