ئەمیتاب بە %25ی جگەری دەژێت

ئەمیتاب بە %25ی جگەری دەژێت
ئەستێرەی بۆڵیوود (ئەمیتاب باتشان)ی تەمەن 76 ساڵ بڵاویكردەوە كە ئەو جگەری بە تەواوی كار ناكات و كێشەی تەندروستی هەیە.

ئەم ناودارە نەیشاردەوە و بە ئاشكرا جۆری نەخۆشییەكەی ڕاگەیاند, وە خۆی وەكو ڕزگاربوویەك دەبینێت لە نەخۆشیی جگەر لە جۆری B , لە ساڵی 2000 بەم نەخۆشییەی زانیوە و ماوەیەك بەم شێوەیە لەگەڵیدا ژیاوە بێ ئەوەی هەستی پێبكات. كە بە درێژایی نزیك لە بیست ساڵ, جگەری بە ڕێژەی لە سەدا 25ی كاردەكات, سەرەڕای ئەمەش توانی لەم بیست ساڵەی ڕابردوو لە كارەكانیدا بە %25ی جگەریەوە بەردەوام بێت.

بەم هۆیەوە ئەمیتاب ڕایگەیاند كە جگەری بە هۆی نەخۆشی (سیل) كە دەردەباریكەشی پێدەگوتریت, بە هۆی بەكتریای (Mycobacterium tuberculosis) تووشی مرۆڤ دەبێت, جگەری زیانی پێ گەیشتووە و لە سەدا 75ی كار ناكات, ئەویش بە هۆی نەخۆشییەكە و بوونی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێنیەوە بە شێوازێكی خراپ.
Top