ئەلیسا دووەم ڕوونكردنەوەی وازهێنانی لە كاری هونەری بڵاوكردەوە
هەر لە هەمان ڕۆژ (ئەلیسا) بۆ یەكەم جاری, تویتێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی كە دەمەوێ بیڵێم تەنها ئەوەندەیە كە ئێوەم زۆر خۆشدەوێت, وە لەبیرتان نەچێت كە ئەلبۆمێكی نوێ بەڕێوەیە, وەك دەردەكەوێت ئەلیسا لە یەكەم ڕوونكردنەوە (پەشیمان نەبوویەوە و سووڕ بوو لەسەر بڕیارەكەی).
دوای پشتگیری و داواكردن لەم خانمە تا لە بڕیارەكەی پاشگەزبێتەوە, چەندین هونەرمەند و كەسایەتی پەیوەندییان پێوەكرد تا لە مەیدانی هونەری گۆرانی دەرنەچێت, وە بەردەوامبێت لە ژیانی هونەریی, هەمووان ئەوە دووپات دەكەنەوە و دەڵێن(چۆن لە ماوەی ڕابردوو بەسەر نەخۆشییەكەتدا زاڵ بووی, هەر ئەوهاش بەسەر ئەو مافیایانە زاڵ بە).
هەرلە دوای چەند كاتژمێرێك, ئەلیسا ناچار بوو تا بێدەنگی بشكێنێت و وەڵامی دۆستانی بداتەوە بۆیە لە دووەم ڕوونكردنەوەی لە هەژماری خۆی لە توەیتەر بڵاوی كردووەتەوە و دەڵێت: دەزانم كە دڵگرانن بەم بڕیارە, وە سوپاس بۆ هەموو ئەو نامە و كۆمێنتانەی كە بەدەستم گەیشتن, دەمەوێ تەنها ئەوە بزانن كە من ئەمە لەبەر بەرژەوەندیم دەكەم, هێشتا ئەلبۆمێكی گۆرانی و كۆنسێرت و چەند ئاهەنگێك ماون لە داهاتوودا, وە بەڵێن بێت ئەگەر ئامادە بووم خۆم كارە هونەرییەكانم بەرهەم بهێنم, ئەوە دەیكەم .
بە پێی ئەم ڕوونكردنەوەیە وا پێدەچێت كە ئەلیسا لە بڕیارەكەی پاشگەز بێتەوەو درێژە بە ژیانی هونەریی بدات, بەڵام ئەگەرێكی زۆر هەیە بە شێوازێك بێت كە پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆتانا بپچڕێنێت .