مادۆنا لە كاری خێرخوازی بەردەوامە

مادۆنا لە كاری خێرخوازی بەردەوامە
لە درێژەی هەڵمەتێكی خێرخوازیدا بۆ كۆمەككردنی پڕۆژەكانی خوێندنی كچان لە ئەفغانستان و پاكستان و چەند وڵاتێكی دیكە، ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی (مادۆنا) تابلۆیەیكی نێگاركێشی فەرەنسی (فرناند لیجیە)ی بە بڕی زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلار فرۆشت.
لەم بارەیەوە خانەی (سۆسپی) بۆ مەزادی ئاشكرا لە ویب سایتی تایبەتی خۆی رایگەیاند كە تابلۆكە بە ناوی ( سێ ئافرەت لەسەر مێزێكی سور)ـە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1921، كەسێكی نادیار كڕیویەتی و بەر لە مەزاد كردنی نرخی گەیشتبووە 7 ملیۆن دۆلار.
لەلایەن خۆیەوە مادۆنا رایگەیاند: «ساڵی 1990 ئەم تابلۆیەم كڕیوە و مەبەستی فرۆشتنیشی تەنیا بۆ ئەوەیە كە كۆمەكی تەواو كۆ بكەمەوە بۆ دەزگای ( رای ئۆف لایت) كە رێكخراوێكی خێرخوازییە و بەشێوەیەكی خۆبەخش بۆ مەشق پێكردنی پیشەیی منداڵانی سەر شەقام و جوتیار و هەژاران كار دەكات»، مادۆنا زیاتر گوتی: «من ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم كە ببینم لە جیهاندا ئافرەتان بریندار دەكرێن، یان تەقەیان لێ دەكرێت و دەكوژرێن، تەنیا لەبەر ئەوەی دەچنە قوتابخانە، بۆیە پێموایە وا باشە شتكێ گرانبەها كە ئەو تابلۆیەیە بیگۆڕمەوە بە شتێكی دیكەی پڕ بەها كە ئەویش خوێندنی كچانە، ئامادەشم هەموو تواناكانی خۆم لەو بوارەدا بخەمە گەڕ.
Top