كاسرین حەز لە ژیانی سادە دەكات

كاسرین حەز لە ژیانی سادە دەكات
دوای ئەوەی لۆس ئەنجلۆسی جیهێشت و رووی لە ویلایەتی یۆتا كرد، كاسرین هیگلی ئەستێرەی سینەمای ئەمریكی رایگەیاند كە ژیانی گوندی زۆر لە ژیانی شار لە لا خۆشتر و پەسەندترە.
كاسرین كە لەگەڵ جۆش كیلی هاوسەری و دوو منداڵەكەی روویان لە گوندێكی ویلایەتی یۆتا كردووە، لەوبارەیەوە رایگەیاند: ژیانی گوند تام و چێژێكی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی بۆ هونەرمەندان كە دوورن لە راگەیاندن و كامێرا و وێنەگرەكان و ئازادیشە لەوەی چی دەكات و چۆن رەفتار و هەڵسوكەوت دەكات، بێ ئەوەی ترسی لە ئابروبردن، یان گرتەی ڤیدیۆی و فۆتۆی وێنەگران هەبێت.
هیگل بە گۆڤاری (LOOK) ی راگەیاند كە ماڵەكەی دەكەوێتە نێو چەند چیایەكی بەرزی جوان و سەرنجڕاكێش و زۆریش خۆشحاڵە بەو ژیانەی ئێستای و پەیوەندییەكی زۆر بەتینی لەگەڵ دراوسێكانیدا هەیە و بەردەوام لە گەشتدان و كاتێكی رۆمانسی بەسەر دەبەن، لە هەمووشی گرنگتر ئەو شێوازە نوێیەی ژیانە كە بەشێكە لەو بەرنامەیەی بۆ منداڵەكانی دایناوە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێ بگەن.
Top