ئایا ڕۆتانا هۆكارە لە وازهێنانی ئەلیسا لە كاری هونەری
ئەم هەواڵە هەوادارانی ئەلیسای تووشی شۆك كرد, وە هەریەكە لە هەیفا وەهبی و ئەحلام و مایا دیاب و لەتیفە و محەمەد حماقی و چەند ناودارێكی تر دڵگرانی و پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاند بۆ هاوكاری كردنی ئەلیسا.
هەر لە هەمان ڕۆژ (ئەلیسا) تویتێكی تری بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی كە دەمەوێ بیڵێم تەنها ئەوەندەیە كە ئێوەم زۆر خۆشدەوێت, وە لەبیرتان نەچێت كە ئەلبۆمێكی نوێ بەڕێوەیە.
ئەگەر هەیە مەبەست لەم تویتە نوێیەی پاشگەزبوونە بێت لە بڕیارەكەی
هەندێك وای بۆ دەچن كە هۆكاری كشانەوەی ئەلیسا لە هونەرەكەی, دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆتانا, كە ئەلیسا كۆمەڵێك مەرجی دانابوو بۆ ئەوەی مافی هونەری خۆی تێدا پلرێزراو بێت, ڕەنگە ئەم كێشانە لە كۆتایی ساڵی داهاتوو یەكلابێتەوە, چونكە تا ئێستا هیچ لایەنێك لە ئەلیسا و كۆمپانیای ڕۆتانا نەگەیشتوون بە هیچ ڕێككەوتنێك.
هەربەم هۆیەوە ئەلیسا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە كە كۆمپانیای ڕۆتانا هۆكار نییە لە وازهێنانی لە كاری هونەری, ئەمەش لێكدانەوەی بە جۆرێك بۆ كراوە كە ئەلیسا نایەوێت دۆست و هەوادارانی تووڕەیی بەرامبەر ئەو لایەنە دەربڕن, لە لایەكی تریشەوە ئەلیسا لەماوەی ڕابردوودا باری تەندرووستی تێك چوو و تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوویەوە, تا ئێستا دیار نییە كە ئاخۆ ئەمەیان هۆكارێكە بۆ وازهێنانی لە كاری هونەری.