لە دەربەندیخان پەیكەری (ئافرەتێك لە تەنهاییە) شكێنرا

لە دەربەندیخان پەیكەری (ئافرەتێك لە تەنهاییە) شكێنرا
چەند ساڵێك تێدەپەڕێت بەسەر دانانی پەیكەری (ئافرەتێك لە تەنهاییە), لە دەروازەی شاری دەربەندیخان,كە هونەرمەندی شێوەكار(بەیان مانی) لەسەر خەرجی خۆی درووستكردنی ئەم پەیكەرەی لە ئەستۆ گرتبوو.هەر لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە لایەن چەند كەسانێكی نەناسراوەوە پەیكەرەكەی دەشكێندرێت.

ئەم پەیكەرە كە هێمایەكی هونەرییە تایبەت بۆ ئافرەت بە ناوی (ئافرەتێك لە تەنهاییە), نزیكەی چوار ساڵ دەبێت, بە ئاگاداری شارەوانی و قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان, لە نزیك تونێلی دەربەندیخان و دەروازەی ئەو شارە دانرا.

ناوبراو هۆكاری شكاندنی ئەم پەیكەرەی بۆ یەكتر قبوڵنەكردن گەڕاندەوە, بە ووتەی ئەو, تاكی ئێمە لەم كۆمەڵگایە هەڵگری شێوە و پێناسەیەكن كە ئەگەر كەسانی تر وەك خۆی نەبێت, ئەوە مایەی قبووڵكردن نابێت.

ئەم هونەرمەندە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بۆ ئەنجامدەرانی ئەم كارە نووسیویەتی: ئەو پەیكەرە هێمای ئافرەتێكە لە تەنهاییە چۆن دڵت هات بیشكێنی, ئەمەتكرد بەڵام هەرگیز نەكەی دڵی ئافرەت بشكێنی .
Top