ماتی هیلی یاساكانی دوبەی پێشێل دەكات
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە دوبەی ئەو ئاهەنگە بەڕێوەچوو, كە لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتی یوتیوب گرتە ڤیدیۆییەكەی بڵاوبووەتەوە كە (ماتی هیلی) تێیدا دەردەكەوێت ماچی پیاوێك دەكات, هەر بەم هۆیەوە ئەم هونەرمەند و هاوڕەگەزە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە و دەڵێت پەشیمان نیم لەو ڕووداوەی كە لە ئاهەنگەكە ڕوویدا, هەروەها خۆشەویستی خۆی برامبەر بە هەواداران و خەڵكی دوبەی ڕاگەیاند, ئەوەشی دوپاتكردەوە كە گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت بۆ وڵاتەكەیان,ئەویش بە هۆی ئەو كێشەیەی كە بەسەر تیمەكەی هێناوە.
یەكەم جارە ئەم گروپە بەریتانییە لە دوبەی ئاهەنگ ساز بكەن, ئەمساڵ توانیان بە دوو خەڵاتی (brit awards) ببن بە براوە,وەك باشترین گروپی میوزیكی و وەك باشترین ئەلبۆمی گۆرانی.