دوایین هەواڵی هونەرمەندان

دوایین هەواڵی هونەرمەندان
- بەرهەمهێن و بەڕێوەبەری فقیستیڤاڵی (ايام قرطاج السينمائية) كۆچی دواییكرد, (نجیب عیاد) لە تەمەنی 65 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
ئەم فیستیڤاڵە لە وڵاتی تونس, ساڵی 1966 دامەزرا كە تایبەتە بە فیلم و كاری سینەمایی.
ئەم ناودارە لە ساڵانی 1975 بو 1980 وەكو نووسەرو ڕەخنەگرێكی سینەمایی كاری كردووە, وە لە دواییدا بووە ئەندامی لیژنەی فیلمی تونسی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە.

- ئەگەر چی گۆرانیبێژی(سعد لمجرد)ی مەغربی مانەوەی زۆرەملێی بەسەردا سەپێنراوە, بەڵام بە مۆڵەت وەرگرتن لە دادگای فەرەنسی هەلێكی بۆ ڕەخسا كە بگەڕێتەوە وڵاتەكەی و بە خانەوادەكەی ئاشنا بێتەوە,ئەم گۆرانیبێژە پێش گەڕانەوەی هەر لە پاریس وێنەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ خانمە هونەرمەند (سەمیرە سەعید) بڵاوكردەوە, گەشتەكەی سعد بە شێوەیەك دەبێت كە پێش وادەی دادگایی كردنەوەكەی دووبارە بگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا.
- لە ماوەی ڕابردوو ئەم گۆرانیبێژە مەغربییە, تۆمەتی دەست درێژی خرایە پاڵ و تا ئەمڕۆش لە دادگاكانی وڵاتی فەرەنسا كەیسەكەی یەكلا نەبووەتەوە.

- خانمە ئەكتەرو سەماكاری میسری (فیفی عەبدە), دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە كاری هونەری دوور دەكەوێتەوە, هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەم خانمە جۆرێك خواردنی خواردووە كە قورس بووە لەسەر گەدەی, بۆیە لە ئێستادا پزیشكان ئامۆژكارییان كردووە بەوەی كە چیتر نابێت خواردنی دەرەوە بخوات.
لەلایەكی تریشەوە گومان لە باری تەندروستی ئەم خانمە دەكرێت, چونكە بە ماوەیەكی كەم كێشی دابەزی و لاوازییەكی بەرچاوی پێوە دەركەوت, كە مانگی 3ی ئەمساڵ دیسانەوە باری تەندروستی تێكچوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام داوای نزای لە هەوادارانی دەكرد.

-گۆرانیبێژی پێشووی لوبنانی (ئەمەل حجازی),هەر ئەمساڵ دەچێتە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە تا فەریزەكانی حەج ئەنجام بدات, لەوێدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێدەبەخشرێت, ئەمەل خۆی گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كاتێك كە خەڵاتەكە وەردەگرێت و دەست خۆشی لەو كەسانەو و خەڵكی سعودیە بە گشتی دەكات.
ئەمەل حجازی دوای ئەوەی وازی لە گۆرانی ئەڤینداری هێنا, ساڵی 2017 دوو سروود و ساڵی 2018 یەك سروودی ئایینی بڵاو كردەوە.

-هەروەها گۆرانیبێژی لوبنانی (كارۆل سەماحە), زۆرجار هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی بڵاودەبێتەوە, هەر بەم هۆیەوە لە دیمانەیەكیدا لە پەخی ڕاستەوخۆی بەرنامەكە دەڵێت كە ئەو زۆر دڵخۆشەو لەگەڵ هاوسەرەكەی وەلید و كچەكەی (تالا) لەگەڵ یەكتر دەژین,هەر لە ناو بەرنامەكە كارۆل خۆی ئەڵقەی هاوسەرگیرییەكەی لە پەنجەی دەكاتەوە و دەیدات بە پێشكەشكارەكە, هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەم هونەرمەندە حەز بە هەڵگرتنی كەل و پەلی خانمان ناكات وەك كاتژمێر و دەستبەند و ئەڵقە, هەست دەكات ئەم كەلوپەلانە دەیبەستێتەوە و ئازادیی تێك دەدات, بۆیە كاتێك كە لە شوێنە گشتییەكان دەردەكەوێت بەبێ ئەڵقەی هاوسەرگیری هەواڵی جیابوونەوەی بڵاودەبێتەوە.
Top