پاكستانییەك هێرش دەكاتە سەر پریانكا شۆپرا
بەڵام سەبارت بە پیاوان, ڕایگەیاند كە ئەو لە زۆر كەسی پرسیوە و ئەنجامەكەی بووەتە پەیوەندییەكی هاوڕێیەتی و برایەتی لە نێوانیاندا وە هیچ كێشەیەك ڕووی نەداوە.
پریانكا كێشە و ناكۆكیی نێوان خانمانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە كێبڕكێیەك بوونی هەیە بە شێوەیەك كە هەریەك هەوڵ دەدات زووتر بگات بەو ئامانجە, هۆكارەكەشی كەمی دەرفەت و هەلی كارە بۆ خانمان, كە پێویستە ڕێگا خۆش بكرێت بە شێوەیەك كە هیچ كەسێك لە ئێمە نەبێتە پاڵنەر و دوورخستنەوەی ئەوی تر لە پێناو ئەو دەرفەتە كە هاتووەتە پێشەوە.
هەر لە میانی ووتەكانیدا پریانكا یەكێك لە ئامادەبوان بە ناوی عائیشە بە ڕەگەز (پاكستان)ی بۆ هەڵدەستێتەوە و وەڵامی دەداتەوە, عائیشە پریانكای بە كەسێكی شەڕانگێز و خۆپەرست وەسف كرد, وە دەڵێت بەلامەوە سەیرە كە تۆ لێرەوە باسی خۆشەویستی و تەبایی دەكەیت, ئەوەشی بەبیر هێنایەوە كە پریانكا لە 26ی 2ی ئەمساڵ لە تویتێكدا لە پاڵ لۆگۆی هێزی چەكداری هیندستان نوسیبووی (سەركەوتن بۆ هیندستان), ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە هەریەكە لە هیندستان و پاكستان ناكۆكییەكی سەربازیی كەوتە نێوانیان لە كشمیر, كە ئەمەش هەر بەڕاستی بووە بابەتێك و باسی لێوە دەكرا, چونكە پریانكا وەك باڵیۆزی نیازپاكی, نەدەبوو ئەو جۆرە كاردانەوەی هەبوایە بەرامبەر بە پاكستان.