ریچارد گیر بە هانای پەنابەرانەوە دەچێت

ریچارد گیر بە هانای پەنابەرانەوە دەچێت
ئەكتەرو ئەستێرەی هۆڵیوود (ریچارد گیر), مرۆڤایەتی نیشانی هەموو جیهاندا, ئەم ناودارە لە نزیكەوە لە داواكاری و بارودۆخی 121 پەنابەری پرسی وا ماوەیەكی زۆر لەسەر كەشتی (open arms) لە دەریای ناوەڕاست مانەوە و هیچ وڵاتێكی ئەوروپی ئامادەنەبوون پێشوازییان لێبكات.


ریچاردی تەمەن(69) ساڵ, جگە لە بەهاناوەچوون بە دروشمی (ئێوە بە تەنها نین)و گەیاندنی ئاو و بەشێك لە خۆراك و پێداویستی بۆ ئەو 121 پەنابەرەی وڵاتی لیبیا, لە یەكێك لە میدیا جیهانییەكانەوە ڕایگەیاند: گرنگترین شت بە لای ئەوانەوە ئەوەیە كە بگەن بە بەندەرێكی ئارام, وە لە كەشتییەكە دابەزن و ژیانێكی نوێ درووست بكەنەوە.

ئەوەی پاڵنەر بوو كە ئەم هەستێرەیە بەم كارە هەستێت تووڕە بوونی بوو لە یاسا نوێیەكەی پەرلەمانی ئیتاڵیا كە بەم دواییە بڕیاریاندا كە یەك ملیۆن یۆرۆ سزای كەشتییە ڕێكخراوە ناحكومییەكان دەبێت ئەگەر پەنابەر بگوازنەوە بۆ سنوورە ئاوییەكانی ئیتاڵیا.
Top