ئەمیتاب ساڵانە دوو جار یادی لە دایك بوونی دەكاتەوە
هۆكارەكەشی دەگرێتەوە بۆ ئەوەی ئەمیتاب لە 2ی ئابی 1983 لە كاتی وێنە گرتنی لە فیلمی (coolie), زۆر بە سەختی تووشی ڕووداوێك دەبێت و دەگەیەندرێتە یەك لە نەخۆشخانەكانی شاری مۆمبای, لەوێدا دڵی لە لێدان دەوەستێت و پزیشكەكان بە هەوڵێكی زۆر دەیهێننەوە ژیان, ئەمیتاب و خێزانەكەی لەو كاتەوە هەموو ساڵێك ئەو ڕۆژەیش بە ڕۆژی لەدایك بوونی دەبینن و كۆدەبنەوە و ئاهەنگی لە دایك بوونی دەكەنەوە.