بڵند ئیبراهیم ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

بڵند ئیبراهیم ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
هونەرمەندی ناوداری كورد, بڵند ئیبراهیم ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە, ئەم ئەلبۆمە لە ستۆدیۆی تۆن لە شاری دهۆك تۆماركراوە بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی ڕووداو.
ئەم ئەلبۆمە گۆرانییە بە كار و ماندوو بوونێكی زۆر بەرهەم هاتووە.چونكە بە شێوازێك تێكست و ئاوازەكانی داڕێژراون كە مۆركی كوردی پێوە دیاربێت.

سەرەڕای داهێنان و گۆڕانكاری و كاری جیاواز.بەڵام ئەم هونەرمەندە ئێستاش هەر هەوڵ دەدات هاوشێوەی هونەرمەندانی ڕابردوو گۆرانییەكانی تۆمار بكات و هونەر و فۆلكلۆری كوردی بپارێزێت, هەر ئەمەشە وای كردووە كە گۆرانییەكانی هەوادرێكی زۆریان هەبێت.
Top