مایا هێرش دەكاتە سەر هونەرمەندان

مایا هێرش دەكاتە سەر هونەرمەندان
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی مایا دیاب بەر لە پێشكەشكردنی یەكێك لە زنجیرەكانی بەرنامەی (هیك منغنی) كە لە كەناڵی (mtv) پێشكەشی دەكات، هێرشێكی توندی كردە سەر بەشێك لە هونەرمەندان، بە هۆی ئامادە نەبوونیان لە بەرنامەكەیدا سەرەڕای ئەوەی داوای لێكردوون. بەشداری بكەن.
مایا لە تویتێكدا دەڵێ: من داوام لە چەند هونەرمەندێك كرد، كە لە بەرنامەكەمدا بەشداربن، بەرنامەكەم پێكدێت لە ركابەرێتیی نێوان هونەرمەندان، بەڵام بەشێكیان رەتیان كردۆتەوە،بەڵام بەداخەوە وا هەست دەكەم بەشێك لە هونەرمەندان كاتیان بەسەرچووە، من هەوڵمدا لە میانەی بەرنامەكەم دووبارە بیانهێنینەوە سەر گۆڕەپان و پاڵپشتیان بكەم، ئەمەش وەك رێزێك بۆ كاروانی هونەرییان لە ساڵانی رابردوودا.
مایا هەروەها دەڵێ: بەداخەوە بەشێك لەو هونەرمەندانە بڕوایان بەخۆیان نییە و تووشی ترس ودڵەڕاوكێ دەبنەوە و داوای لێبووردن دەكەن لە بەشداری كردنیان لە بەرنامەكە و لە كاروان وسەركەوتنی هونەرمەندانی گەنج دەترسن وددانیان پێدا نانێن، لە جیاتی ئەوە هێرش دەكەنە سەر هونەرمەندانی دیكە، لەهەمان كاتدا لە بەرنامە و سەكۆی دیكەدا كە لە ئاستێكی نزمدان، ئامادە دەبن.
شایەنی باسە مایا كە پێشتر ئەندامێكی تیپی مۆسیقای (فۆر كاتس) بووە چەندین بەرهەمی بڵاو كردۆتەوە، دواتر جیابۆوە، جگە لە گۆرانی گوتن دەستی بە كاری میدیاییش كرد،بەڵام ئەمە یەكەم جارە مایا باس لە گرفتەكانی بەرنامەكەی دەكات.
Top