(كاتی بێری) بە بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار سزا درا
ئەگەر چی (كاتی) لە دادگا بەرگری لە خۆی كرد و ڕایگەیاند كە گۆرانییەكەی لە ولایەتی كالیفۆرنیا نووسراوە و ئاگاداری گۆرانییەكەی فلایم نەبووە, بەڵام لە كۆتاییەكەیدا كەیسەكەی دۆڕاند و دادگا بڕیاریدا وەكو قەرەبوویەك بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار بدات بە ڕاپەری ئەمەریكی فلایم.
ئەم بڕە پارەیە لە نێوان كاتی بیری و كۆمپانیای كەپیتۆڵ ریكۆردز دابەش دەبێت, كە كاتی 550 هەزار دۆلار دەدات و كۆمپانیاكەش بڕی 2.2 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.