HONOR 20 PRO ئەو مۆبایلە زیرەكەی ئەم ساڵ زۆر چاوەڕێتان كرد
دیزاینە بێ هاوتاكەی جوانییەكی زیاتری پێدەبەخشێت
مۆبایلی HONOR 20 PRO پێناسەی ئەزموونی بەكارهێنەر دووبارە دەكاتەوە، چونكە بۆتە بەرهەمی یەكەم لە مێژووی بڕاندی HONOR كە یەكەم كەڤەری شوشەی سێ رەهەندیی لە جیهان پێشكەش دەكات و بە تەكنۆلۆژیای تۆڕی سێ رەهەندی درووستكراوە، كە رێگا بە تێپەڕبوونی رووناكی دەرەكی دەدات لە رێگای كاریگەری بینینی سیحری، بەمەش HONOR 20 PRO لە گشت مۆبایلە زیرەكەكانی پێش خۆی جیا دەكرێتەوە.
پێشبینی دەكرێت كە مۆبایلی HONOR 20 PRO مشتومڕێكی زۆر لە ناوچەكە درووست بكات بە هۆی توانای بەرزی كامیراكە لە وێنەگرتن كە توانیی هەڵسەنگاندنی (111) خاڵ بە دەست بهێنێت لە سەكۆی DxOMark بۆ هەڵسەنگاندنی كامیرای مۆبایلەكان و بە دووەم بەرزترین هەڵسەنگاندن دادەنرێت كە مۆبایلێكی زیرەك بە دەستی هێنابێت كە بە پێوەری زێڕین دادەنرێت.
كريس سان بايگۆنگ سەرۆكی HONOR لەر ۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا وتی: ئێستا بە شایستەیی لە جیهانێكی دیجیتاڵی و پەیوەندی بەردەوامدا دەژیین ، چونكە مۆبایلە زیرەكەكەت دەروازەیەی سەرەكییە بۆ جیهانێك لە ئەگەری بێ كۆتایی، دیزاینی مۆبایلی HONOR 20 PRO بە چەند شێوازێك ئەنجامدراوە كە بەرلە دەیەك ئەستەم بوو، بەمەش وێنەگرە پیشەگەرەكان و عاشقانی وێنەگرتن گوزارشت لە داهێنانەكانی خۆیان بكەن و وێنەی ساتەكانی ژیانیان زۆر بە روونی و وردەكاری جوانتر بگرن تەنانەت لە ژینگەیەك كە رووناكیی زۆر كەم بێت.
ئەزموونێكی پەرەپێدراو لەگەڵ ئەو كامیرایەی دووەم هەڵسەنگاندنی سەكۆی DxOMark بە دەستهێنا
مۆبایلی HONOR 20 PRO بە هۆی ئەو هەڵسەنگاندنەی، بووە بە ركابەرێكی راستەوخۆی مۆبایلە زیرەكەكانی تر، ئەم دەستكەوتەش بۆ هەوڵ وكۆششی كۆمپانیاكە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنان و پێشكەش كردنی بەرهەمی باشتر. مۆبایلی HONOR 20 PRO نوێترین ئیزافەیە بۆ زنجیرەی HONOR كە پیشەنگی بڕاندەكە دەسەلمێنێت، ئەمەش جاری یەكەم كە هونەر ئامێرێكی پیشەنگ پێشكەش دەكات بە سیستمی كامیرای چوارینەی جۆریSony IMX586ی پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد بە روونی 48 میگاپكیسل و دەرچەی كامیرا قەبارەی ( f/1.4)، بەم نوێكردنەوە نوێیە مۆبایلەكە توانیی پێوەری ئایزۆی تایبەت بە پێوەری ئایزۆی هەستیاری وێنە بەدەست بهێنێت كە ئەزموونێكی جوانی وێنەگرتن لەو شوێنانەی رووناكییان كەمە.
ئەزموونێكی گشتگیری بێ وێنە لە مۆبایلی زیرەك
مۆبایل HONOR 20 PRO ئەزموونێكی زیرەك بۆ بەكارهێنەرانی فەراهەم دەكات بەهۆی بەرنامە پێشكەوتوو و پارچە كوالیتی بەرزەكانی ، مۆبایلەكە بە بوونی پرۆسیسەری Kirin 980 7 نانۆمەتری پاڵپشت بە زیرەكەی دەستكرد جیا دەكرێتەوە، ئەمەش بزوێنەری سەرەكیی خێرای مۆبایل و ئەدای خێرایەتی، هەروەها هێزی باترییەكەی بەهێزی 4000 مللی ئەمپێرە لە یەك كاتژمێردا ئەمش یارمەتی بەكارهێنەرانی دەدات كە بە درێژایی رۆژ بەكاری بهێنن، لەلایەكی دیكەوە توانای هەڵگرتنە زۆرەكەی كە دەگاتە 256 گیگابایت و پێداویستییەكانی بەكارهێنەرانی دابین دەكات.هەرەوەها یەكەی پرۆسیسەری وێنەكانی هەیە Turbo 3.0 كە پیشەنگە لەو بوارەدا كە ئەزموونێكی وێنەیی بێ وێنەی یارییەكانی ڤیدیۆ دەبەخشێ، ئەمە سەرەڕای سیستمی دەنگی Virtual 9.1 كە دەتوانرێت لەگەڵ زۆربەری هیدفۆنە تەلی و بێ تەلیەكان دەبەسترێت ئەمەش ئەزموونێكی دەنگی بێ وێنەی دەنگی دەبەخشێت بە كوالیتی بەرز.
ئەم هەڵمەتە كە بە ناونیشانی (جوانییەكی بێ وێنە)یە، بەڵێن بە بەكارهێنارانی دەدات كە دەتوان ساتە سیحراوییەكانی ژیانیان بە وردەكاری روون لە سیناریۆی رۆژانە ببینن بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن و ساتەكانیان بە باشترین شێوەیە.
شایەنی باسە كە ئەو زنجیرە مۆبایلەی ئەمڕۆ HONOR رایگەیاندووە دوای ماوەیەك لە خستنەرووی مۆبایلی زیرەكی HONOR 10i لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و یەكەم مۆبایلە كە كامیرای سێ ئاوێنەی لە HONOR و كامیرای سێڵفی بە روونی 32 میگا پێكسل، مۆبایلی HONOR 10i بەشێوەیەك دیزاین كراوە كە بگونجێت لەگەڵ شێوازەكانمان لە پەیوەندی كردن وگوزارشت كردن لە خۆمان لە رێگای وێنە وڤیدیۆ، ئەمەش ئاماژەی پابەندبوونی پتەوی كۆمپانیاكەمانە بە پێشكەش كردنی باشترین تەكنۆلۆژیا و گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانە كە بەكارهێنەران پێویستیان پێیەتی بە نرخێكی نموونەیی.