(مستەفا قەمەر) دوای دابڕانێكی زۆر بە ئەلبۆمێكی گۆرانی گەڕایەوە

(مستەفا قەمەر) دوای دابڕانێكی زۆر بە ئەلبۆمێكی گۆرانی گەڕایەوە
گۆرانبێژی میسری (مستەفا قەمەر) دوای دابڕانێكی زۆر لە گۆرانی چڕین, بە ئەلبۆمێكی گۆرانی گەڕایەوە, ئەلبۆمی (ضحكت ليا), بە دەستپێكێكی تری ئەم هونەرمەندە هەژمار دەكرێت, چونكە دوایین ئەلبۆمی گۆرانیی بریتی بوو لە (انا مطمن)كە ساڵی 2013 بڵاوی كردەوە.

ئەم هونەرمەندە گۆرانییەكی بە ناوی (س من الناس) بەشێوەیەكی جاواز كردووە بە ڤیدیۆ كلیپ, كە ئێستا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوبووەتەوە, ئەم هەنگاوەی دەنگۆی هەوادارانی بەرز كردەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و هەموو بە پەرۆشەوە چاوەڕیی كارە هونەرییەكەی دەكەن. لە پاڵ دەستخۆشی و هیوای سەركەوتن, كەسانێكی تر ئەم كارە هونەرییەی بە كارێكی بەهێز دانانێن و ڕەخنە لە گۆرانی (س من الناس) دەگرن و دەڵێن كە بە شێوەی كۆن دروست كراوە, ئاواز و میوزیكی ئەم گۆرانیە لەگەڵ سەردەمی ئێستا ناگونجێت.
Top