كارۆل سەماحە پۆستەری یەكەم فیلمی سینەمایی بڵاوكردەوە

كارۆل سەماحە پۆستەری یەكەم فیلمی سینەمایی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانبێژی لوبنانی كارۆل سەماحە, هەر لە دوای تەواو بوونی كاری وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی بە ناوی (بالصدفة), پۆستەری فیلمەكەو كاتی نمایشكردنی بە هەوادارانی ڕاگەیاند, كە بەرنامە وایە لە مانگی سەپتەمبەری ئەمساڵ نمایش بكرێت.

ئەم فیلمە باس لە چەند كەسایەتییەك دەكات كە بە ڕێكەوت یەك دەگرن و بیرو بۆچوونیان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و فكرییەوە دەخەنە ڕوو كە ئەنجامەكەی جیاوازییەك دەردەكەوێت لە نێوانیان, هەروەها ئەم فیلمە دوو گۆرانی كارۆل سەماحە لە خۆدەگرێت, كە یەكێكیان بەهاوبەشی لەگەڵ (مەروان خوری) و ئەوی تریشیان بەناوی(بتأمن بالصدفة)یە كە ئەگەر هەیە بەمنزیكانە بڵاو بكرێتەوە وەكو ڕێكڵامێك بۆ فیلمە نوێیەكە.
Top