یەكەم ترایلەری فیلمی (the irishman) بڵاوكرایەوە

یەكەم ترایلەری فیلمی (the irishman) بڵاوكرایەوە
هەردوو ئەستێرەی هۆلیود (ڕۆبەرت دینەرۆ , ئال باتشینۆ) لە فیلمی the irishman یەك دەگرن , وەك دیارە بەم ئەكتەرە سەركەوتوو و بە ئەزموونانە پێ دەچێت ئەم بەرهەمە زۆر كەس بە تامەزرۆییەوە چاوەرێی نمایشكردنی بكەن لە هۆڵەكانی سینەمادا .

(ڕۆبەرت دینەرۆ) ڕۆڵی بكوژێكی بەكرێ گیراو دەگێڕێت بە ناوی(فرانك شیران), كە خۆی پێشتر سەربازێكی بەهێز بووە لە جەنگی جیهانی دووەم, وە (ئەلباشینۆ) سەرۆكی سەندیكای كرێكاران و كەسێكی لێهاتوو و متمانەپێكراو بە ناوی (جێمی هۆڤا) ڕۆڵ دەگێڕێت, وە چەند ئەكتەرێكی تر وەك (جۆ پیشی , ئانا پاكوین , رای رۆمانۆ , هارفی كیتل, بۆبی كاناڤال) ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .

ئئەم فیلمە باس لە ڕووداوێكی كوشتن دەكات كە ساڵی 1975 ڕوویدا, كە ڕاستییەكان لە نێوان كوشتن و سیاسەت هەر بە داخراوی دەمێنێتەوە و چەندین كوشتاری تری بەدوادا دێت. ئێستاشی بەدوادا بێت ئەم چیرۆكە هەر بە كراوەیی ماوەتەوە لە مێژووی ئەمریكا و هیچ ئەنجامێكی نەبووە.
فیلمی (the irishman), دەرهێنەری بەناوبانگی هۆلیوود (مارتن سكورسیزی) كاری لەسەر كردووە, بڕیارە لە 27 سەپتەمبەری 2019 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.
Top