جنێفەر لۆپێز لە ئیسرائیل ئاهەنگ ساز دەكات
تووڕەییەك لە هەوادارانی جنێفەر درووست بوو, ئەویش بەوەی كە پلیتی ئەم ئاهەنگە هەر هەمووی فرۆشران و كەسانێكی زۆر فریا نەكەوتن, مەزەندە دەكرێت كە 5000 كەس لەو ئاهەنگە ئامادەبێت.
لە دوای ئەم ئاهەنگە, لە 9-8-2019 ئاهەنگێكی تر ساز دەكات لە وڵاتی میسر.
وەك ئاشكرایە پەیوەندی نێوان جنێفەر و خۆشەویستەكەی یاریزانی پێشووی بیسبۆل (ئەلێكس رۆدریگۆز), بەرەو كۆتاییەكانی دەڕوات, بەپێی ڕاپۆرتی (سكای نیوز) كە سەرچاوەی كێشەی نێوانیانی پێ زانی لە نزیكەكانی ئەم دوو ئەستێرەیە.
لە ماوەی ڕابردوو جنێفەری تەمەن (50) ساڵ, بێزار بوو لە هەڵسوكەوتی ئەلێكس, سەبارەت بەو لێدوانانەی كە بە (كەیلی جێنەر)ی ئاراستە كرد, ڕەنگە ئەم ڕووداوانە كاردانەوەكان بە ئاراستەیەك ببات كە پەیوەندی نێوانیان زۆر باش نەبێت.